خلیل عبد القادر حسین؛ وریا علی خسرو؛ ریبوار محمد صالح
پوخته
پرۆسه‌ی ئه‌نفال چه‌ندین تاوان له خۆ ده‌گرێت به‌پێی یاساکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناوخۆییه‌کانی عیراق ...
زیاتر بخوێنەوە
پرۆسه‌ی ئه‌نفال چه‌ندین تاوان له خۆ ده‌گرێت به‌پێی یاساکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناوخۆییه‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان که‌له ساڵی 1988 دژ به‌گه‌لی کورد ئه‌نجام درا که بریتی بوو وێران کردنی (5000)گوند وه ڕاگواستنی زۆره ملێی گوند نشینه‌کان وبێسهرو شوێن کردن و کوشتن و زینده به چاڵ کردنی (182000)که‌س له پیرو په‌ککه‌وته‌و ژن و مناڵ وگه‌نج . پرۆسه‌ی ئه‌نفال یه‌کێکه له تاوانه کۆمه‌ڵکوژیه‌کان که به‌رامبه‌ر به‌گه‌لى کورد ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی له ناوچوو به‌پێی پێوه‌ره یاساییه‌کان. چونکه هه‌رسێ پایه‌کانى تاوانی تێدایه (أرکان الجریمه) که‌بریتین له ڕوکنی مادی و مه‌عنه‌وی و ڕوکنی شه‌رعی ، وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین جۆر تاوانی تێدا به‌دی ده‌کرێت وه‌ک تاوانی ده‌ست درێژی و پێشێل کاری بۆ مافه‌کانی ژیان و ئازادی وهاتن و چون وهه‌ڵبژاردنی شوێنی نیشته جێبوون و خاوه‌نداری له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا که‌له ماده‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ ساڵی (1948) دان به‌م مافانه نراوه و وهپێشێل کردنی ئه‌م مافانه به تاوان دانراوه به‌پێی ماده‌کانی ئه‌م جاڕنامه‌یه وه ئه‌نفال یه‌کێکه لهوتاوانانهی کهلهدهستورى عێراق ساڵی2005 ئاماژه‌ی پێکراوه وه له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق وکوردستان یاسای تایبه‌تی به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بۆ ده‌رکراوه.